پەیامێکی بەپەلە لە مستەفا کازمییەوە بۆ خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا، پەیامێكی ئاراستەی خۆپیشاندەرانی سەر بە رەوتی سەدر كرد.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند: داوا لە خۆپیشاندەران دەكەین، پابەندی بە ئاشتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان بن و پارێزگاری لە موڵك و ماڵی گشتیی و تایبەت بكەن.

هەروەها داوای لێكردوون، دەستبەجێ ناوچەی سەوز بەجێ بهێڵن و هێزە ئەمنییەكانیشی راسپاردووە، رەوشی گشتیی بە گوێرەی فەرمان و رێسا و رێنماییەكان بپارێزن.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا مستەفا كازمی، رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەكان پابەندن بە پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و نێردە نێودەوڵەتییەكان و رێگری لە هەر كردەیەك دەكەن، كە زیان بە ئاسایش و سیستمی گشتیی وڵات بگەیەنێت.

ئەمڕۆ لایەنگرانی رەوتی سەدر، دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و دژایەتی خۆیان بۆ كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دەردەبڕن.

چوارچێوەی هەماهەنگی، محەمەد شەیاع سودانی وەك كاندیدی چوارچێوەكە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران دەستنیشان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا