عێراق ناوی وەزارەتی كارەبا دەگۆڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی كارەبا گۆڕاوە و ئەم وەزارەتە بە دەست بێ پلانی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتی كردنەوەی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ئەنباردا رایگەیاند: وەزارەتی كارەبا ناوەكەی بۆ وەزارەتی كارەبا و وزە جێگرەوەكان گۆڕدراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاوی باشییان ناوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ باردۆخی خراپدا و ئاڵەنگارییە كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابورییەكان لە كاركردن نەیوەستاندون.

كازمی لە درێژەی وتارەكەیدا رایگەیاند: چوینەتە قۆناغێكی نوێیەوە و بڕیارێكی گرنگماندا بە گۆڕینی وەزارەتی كارەبا بۆ وەزارەتی كارەبا و وزە جێگرەوەكان و كارمان كردوە بۆ پاڵپشتی ئەو وەزارەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا