لەجیاتی قسە بەیەکتر بلێین با قسەلەگەڵ یەکتری بکەین…

زمانێک نەماوەو نادۆزمەوە تا گوزارشتی راستەقینەی بێ رق و کینەی پێ بکەم و دووربێت لە لیدان لەبەھاکانی بەرامبەرو دوور لە تێکدانی شرازە بنەڕەتیەکە و دووریش بێ لە لەکەدار کردنی ئەوی دیکە، زەمەنێک تێی کەوتووین بەھا بەرزو باڵا کۆمەڵایەتیەکان لە ژێرھەرەشەی جیددین،
غیابی عەقڵی پر مەعریفەو دروست و لەکار لەکەدارە ،جنێوی زبرو ووشەی زبرترو نەشیاوتر لەجێگەی رەخنەو سەرنجن،گلەییش و سەرنجیش پێودانگ و بنەما بنەڕەتیەکانی لەدەست دراون و ئەویش جنێو جێگەی گرتوونەتەوە.

جارێ ناتوانی یا ناوێری ستایش و سوپاسی چاکترین کارو باشترین کرداریش بکەیت کە لە ئەرزی واقیع ھەیە یا دەگوزەرێ.

نە تروسکایی دەخوێنمەوە لەم دۆخە نە بەکونیلەی دەرزیش رووناکی دەبینم لەم دۆخە.

ھاوکێشەکان خراون بەسەر یەکداو پاشاگەردانیەک دروستکراوەو لە کاردایە کە بەھیچ حەکیمێک (بیمارو تیمار ناکرێ).

دۆزی کورد و مەلەفە ھەستیارەکەی، مێژووە ئاڵۆزو پر گومانەکەی، شکست و نسکۆو تێکشکان و ژێرکەوتن و پەراوێزخستنی تەنھا ئەوەمان پێ دەڵێت:مەبەستی سەرەکی ئەم دێرانەن بە ھەندێ ووردەکاری وشیکاری سادەوە لێان دواوم و دەدوێم تا ئەسڵی مەقسود بپێکم و خوێنەر یان ( گوێکرو بینەر) ھیلاک نەکەم.

گوێم لێ بگرە با قسە بکەم ، قسەش بکە با گوێت لێ بکرم…

قسەم پێ مەڵێ،،، قسەم لەگەڵ بکە

با قسەت لەگەڵ بکەم و قسەت پێ نەڵێم، ھەمان زمانم ھەیە دەتوانم بەو ئاراستەیە بەکاری بھێنم کە نامگەڕێنێتەوە پێش خراپ بەکارھێنانەکەی ئەم ( زمانە)ی کە ھاوکێشەکەی تێکدا!!!

ھەر ئەم ( زمانە) کە بە پێچەوانەکی خستمە دوان و (پێ ئاخافتن) دەکرێ ببێتە نزیک بوونەوەی چارەسەر بۆ حاڵەت یا دۆخێک!
ئەی بۆ نایکەم و نایکەین و نەکراوە؟

کۆی دۆخە ترشێندراوەو دراوە بەسەر یەکدا ، کەس ئەوی دی ناناسێتەوە

کەس متمانەی بەوی تر نەماوە

ھەمووان گومان لەسێبەری یەکتری دەکەین

دەی من بریار دەدەم:

لەسەر نەکەم و قسەت لەگەڵ بکەم

پێیان نەڵێم کە پێت بڵێن ، خۆم پێت دەڵێم

گوێیان لێناگرم کەباسیان کردیت.

گوێ لەتۆ دەگرم کەباسی خۆت دەکەیت

کە وام کرد رێگە نامێنێتەوە بۆ کەس و لایەنی سێھەم یاری بە ووشەکانم و قسەکانم و راکەم بکات و وەکو لە میدیاو سۆشیالمیدیای ئاخر زەمانی کورد کە دەڵێن : سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ رایگەیاند:کە ئەوە کارەساتە ، یانی چی ئەو سەرچاوەیە تەنھا لای جەنابتان ئاشکرایەو ئاسەوارێکی خراپی دەروونی و کێشەیەک دروست دەکات کاریگەریەکانیشی خراپتر دەبن.

ئەوە چیە؟ سەبقی صەحەفیە!!!!

ئەوە بۆ ژیانی ئاسایی و لێکەوتەوکاریگەریەکانی چەنێ راست بن، بۆ ژیانی سیاسی و ملمانێکانی تر دوو ئەوەندە راستن.

فەرھەنگ تاھیر گۆمەشینی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا