خواردنی کولەکە چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

کولەکە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی بە چەندین شێوازی جیاواز بەکاردەهێنرێت و سوودی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.

کولەکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات بەمەش ئەگەری توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکاتەوە، ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لەخوێندا کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی سوودی بۆ تەندروستی چاوەکان هەیە و پارێزگاری لێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا