عێراق بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیحسان عەبدول جەبار، وەزیری نەوتی عێراق چەند هەنگاوێک ڕادەگەیەنێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی خاو بەجۆرێک دەبێتە گەورەترین قەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردە لەسەر ئاستی جیهان.

ڕۆژنامەی سەباح لە زاری ئیحسان عەبدول جەبارەوە بڵاویکردەوە، عێراق ئامانجێتی تا کۆتایی ساڵی 2025 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێتە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “کاتێک کە باس لە زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەین کە بە 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەڵدەسەنگێنرێت، ئەوا ئێمە قسە لەسەر کارێکی زەبەلاح دەکەین لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا کە ڕەنگە ببێتە زەبەلاحترین بەرنامەی دەرهێنانی نەوت لە سەرانسەری جیهاندا”.

باس لەوەش دەکات، “بەشداری کارای کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوت هەیە لەڕووی شارەزایی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لەم پڕۆسەیەدا، هەموو ئاگاداری و چاودێرییەکیش دەگرنەئەستۆ لە کاتی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا