پۆڵەتیک پریس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەو گەیاندن سه‌باره‌ت به كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن ئاماژە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی سیمکارتی “علوج” لە هەرێمی کوردستان کرا.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە، “به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره(110 له 1/9/2021) تایبه‌ت به رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری له هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی دیاره‌ی فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسا به ده‌رچوواندنی رێنمایی ژماره (8ی ساڵی 2021) تایبه‌ت به‌م بابه‌ته بۆ بنبڕكردنی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان به‌ده‌ر له میكانیزمه یاساییه‌كانی فرۆشتن و به خاوه‌نكردنیان به‌پێی بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی.”.
هاوکات بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیار و رێنمایییەکان ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر:
– مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ له (24/7/2022) تا (23/8/2022) ده‌درێته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی( مۆبایل و ئینته‌رنێت) به ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان ( سه‌ره‌كی و لاوه‌كی ) به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند كه له رێنماییه‌كه‌دا ده‌قنووسكراوه.
– له رۆژی (24/8/2022) به دواوه ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تی داخستنی گشت ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیم كارت ده‌فرۆشن مۆڵه‌تییان نییه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان له پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان فرۆشتنی سیم كارت بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كرێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له میانه‌ی ئه‌و مانگه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌مپینێكی راگه‌یاندن ئه‌نجامده‌دات له گشت هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی (بیسترا و بینراو) بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به پێویستی تۆماركردنی سیمكارته‌كانیان كه به ناوی خۆیان نییه به‌پێی رێنمایی سه‌ره‌وه .
– له دوای جێبه جێكردنی میكانیزمی سه‌ره‌وه لیژنه‌كانی به‌دواداچوون كه له رێنماییه‌كه‌دا هاتووه، كاری پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به پشكنین و سه‌ردان بۆ بازاره‌كان بۆ دڵنیابوون له ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییه به سه‌رپه‌رشتی خودی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان .