قائیمقامی سلێمانی:پاراستنی گۆیژەو ژینگەی سەوزایی شارەکەمان تەنها بە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان ناکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لەو شاخەوانانە دەکات کە ئاگرەکەی گۆیژەیان کوژاندەوە و دەڵێت، “پاراستنی گۆیژەو ژینگەی سەوزایی شارەکەمان تەنها بە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان ناکرێت”.

بەرەبەیانی هەینی رابردوو ئاگر لە بەشێکی چیای گۆیژە کەوتەوە و بەهەوڵی ژمارەیەک شاخەوان توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

لەوبارەیەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لەو شاخەوانانەی گروپی شاخەوانی ماردین کرد و وتیشی، “پاراستنی گۆیژە و ژینگەی سەوزایی شارەکەمان تەنها بە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان ناکرێت، بەڵکو هاوکاری و چاوکراوەیی هاوڵاتیان و بەتایبەت گروپە شاخەوانییەکان رۆڵی باشیان هەبووە”.

ئاماژەی بەوەکرد کە بەهاوکاری ژمارەیەک کۆمپانیای ناوخۆیی روبەرێکی زۆری چیای گۆیژەیان سەوز کردووە، رێکاری باشیشیان گرتووەتەبەر بۆ رێگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر و زیانگەیاندن بە دارستان و روبەرە سەوزاییەکانی گۆیژە.

لە بەرامبەردا ئارام قەرەداغی لە گروپی شاخەوانی ماردین ئەوەی خستەڕوو، هەمیشە لە خەمی پاراستنی ژینگەو سەوزاییدان و رۆژی هەینی رابردووش بە ئەرکی خۆیان زانیوە کە ئاگرەکەی چیای گۆیژەیان کوژاندەوە و نەیانهێشت زیانی زۆر بەر نەمامەکان بکەوێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا