ژنێک دوو خەڵاتی لەماوەی دوو مانگدا بردەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئاژانسی یو پی ئای ژنێک لە شاری هایتسڤیل لە ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا بەبەکارهێنانی هەمان ژمارەی تیروپشک کە لە سێ ژمارە پێکهاتبوو دوو خەڵاتی تیروپشکی 30946 دۆلاری لەماوەی دوو مانگدا بردەوە.

لەڕۆژی 15 تەمووز یەکێک لە هەوادارەکانی ئەسپ لە پێشبڕکێی ئەسپ لە ماریلاند دوو خەڵاتی بەبڕی 30946 دۆلاری ئەمریکی لەماوەی دوو مانگدا بردەوە دوای ئەوەی گرەوی لەسەر هەمان ئەسپەکان کردەوە، هایتسڤیلی 51 ساڵ بە بەرپرسانی تیروپشکی ماریلاندی وت بە ژمارەکانی 10 و 11 و 12 لە پێشبڕکێی Racetrax Trifecta بەشداریکردووە و لەمانگی ئایاریشدا بەهەمان گروپ خەڵاتی 30946ی بەدەستهێناوە.

ژنەکە جەختی لەوەشکردەوە و وتی: “من هەر لەو کاتەوە تائێستا جارێک یان دووجار لەهەفتەیەکدا یاریم لەگەڵ ئەوان کردووە، لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە هەستمکرد کاتێکی گونجاوە بۆئەوەی جارێکی دیکە بەشداری لە تیروپشک بکەم، بۆیە لە وێستگەی سۆنۆکۆ لە شەقامی کینیلوۆرس لە هایتسڤیل بلیتێکم کڕی”، کاتێک براوەبوو هاواری کرد و وتی جارێکی دیکە 30946 دۆلار، ئیستا خۆی و هاوسەرەەکی بەوای ماڵێکی نوێدا دەگەڕێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا