خواردنەوەی شەربەتی لیمۆی گەرم لەبەیانیاندا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە بەیانیان خواردنەوەی کوپێک شەربەتی لیمۆی گەرم سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات.

توێژینەوەکە جەخت لەوەدەکاتەوە پێویستە شەربەتی لیمۆی گەرم یەکێک بێت لە خواردنەوەکانی بەیانیان و بەم شێوازە دروستدەکرێت کوپێک ئاوی گەرم چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆی تێدەکەیت و ئامادەیە بۆ خواردنەوە پاشان ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان یارمەتی کرداری هەرس و دابەزاندنی کێش دەدات، هەروەها ڕۆڵیکی گرنگی لە سووتانی چەوری جەستەدا هەیە.

-جێگرەوەیەکی باشی ئەو خواردنەوانەیە کە کافاینیان تێدا لە بەیانیاندا دەخورێنەوە، چونکە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
-یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس دەدات و سووتانی گەدە و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.

-پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و یارمەتی دروستبوونی ماسولکەکان دەدات.

-ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات و وەک چارەسەرێک بۆ بەردی گورچیلەش بەکاردێت.

-تایبەتمەندی دژە بەکتریا و ڤایرۆسی هەیە بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە یارمەتی نوێبوونەوەی دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک