جیاوازی لە نێوان موچەی وەزارەتەکاندا ناهێڵدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە سیستمی موچەدا دەکرێت ئەو جیاوازیە گەورەیەی هەیە لە نێوان موچەی وەزارەتەکاندا ناهێڵدرێت.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە فورات نیوزی ڕاگەیاند، حکومەت هەوڵی گۆڕانکاری لە سیستمی موچەدا دەدات، هەروەها هەوڵی نەهێشتنی ئەو جیاوازیە دەدات کە لە نێوان موچەی وەزارەتەکاندا هەیە.

وتیشی، “خشتەی نوێی موچەی فەرمانبەران یەکسانی لەنێوان موچەی وەزارەتەکانی حکومەتدا دێنیتە کایەوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڕانکاری لە سیستمی موچەدا چەندین سودی هەیە وەک بەدیهێنانی جۆرێک لەدادپەروەریی لەدابەشکردنی موچەو ئاسانکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەکاندا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا