پاریس یارییە دواخراوەكەی دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو یانەی پاریس سانت جێرمان پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولی فەڕەنسا و دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەمساڵ یاری یەكەم هەفتەی وەرزی نوێی خولی لیگا 1 ی یانەكانی فەڕەنسا بەرامبەر بە یانەی میتز ئەنجام بدات.

یانە پاریسییەكە هێشتا دۆخی پاش دۆڕاندنەكەی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا ئاسایی نەبۆتەوە بە تایبەت كە لە ئێستادا لە دوو یاری 3 هەفتەی سەرەتای خولەكەدا هەردووكی دۆڕاندووە و دۆخی ناوخۆیی یاریزانەكانیشی باش نییە پاش ئەو شەڕە گەورەیەی لە یارییەكەی پێشوویان لەگەڵ مارسیلیا ڕوویدا و نەیمار بە كارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا.

ئەمشەو تۆماس تۆخێڵ كە لە سەر یاریگاكەی خۆیان واتا باخچەی شازادەكان میوانداری میتز دەكات هەوڵ دەدات لێرەوە دەست پێ‌ بكەنەوە و كێبڕكێی گەرم لە خولەكە ئەنجام بدەنەوە و ئەوەی ڕوویدا لە لیشبۆنە بخاتە یادەوەرییەكانییەوە و لاپەڕەیەكی نوێ‌ هەڵبداتەوە لەگەڵ كوڕانی.

ئەمشەو چوار شەممە

پاریس سانت جێرمان X میتز         سەعات 10 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا