نێچیرڤان بارزانی: شەڕ و پێكدادانی توركیا و پەكەكە قبووڵنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لە پەیامێكدا هەڵوێستی خۆی خستەڕوو، دەربارەی تۆپبارانی ئەمڕۆی ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری ئیدارەی زاخۆ و رایگەیاند، سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە دەبێ شەڕ و پێكدادان ڕابگرن و چیتر نەبنە هۆكاری كوشتن و وێرانكاری لە ناوچە سنوورییەكان و شەڕ و بەڵای خۆیان لە یەخەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەنەوە. حكوومەتی فیدراڵیی عێراقیش دەبێ هەموو ڕێكارێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، زۆر بە توندی سەركۆنەی تاوانی بۆمبارانكردنی ئەمڕۆی سنووری زاخۆ دەكەین كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاووڵاتی و گەشتیاری سڤیلی ناوچە جیاكانی عێراق و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەیان.

ئەوەشی خستەڕوو، دووبارەبوونەوەی بۆمبباران و بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانی سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لە سنوورەكان‌، بە تەواوی ڕەتكراوە و قبووڵنەكراوە و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و سنووری نێودەوڵەتیی عێراقی شێواندووە، هەروەها بووەتە هۆی چۆڵكردنی سەدان گوند و دێهاتی ناوچەكە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خێزان و كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاودەرد و هاوخەمیانین، هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. نەخۆشخانە و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان هەموو یارمەتی و خزمەتگوزارییەكی پێویست پێشكەش بە بریندار و بەركەوتووان دەكەن.

جەختی كردەوە سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە دەبێ شەڕ و پێكدادان ڕابگرن و چیتر نەبنە هۆكاری كوشتن و وێرانكاری لە ناوچە سنوورییەكان و شەڕ و بەڵای خۆیان لە یەخەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەنەوە. حكوومەتی فیدراڵیی عێراقیش دەبێ هەموو ڕێكارێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە و لە خاكی عێراقەوە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ نەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا