وەزارەتی دەرەوە: تۆپبارانكردنی ناوچەیەكی گەشتیاری پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراقە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەو تۆپبارانەی توركیای كرد، كە ئەمڕۆ كرایە سەر سەیرانگەیەكی سنووری قەزای زاخۆ و لە ئاكامدا هەشت هاووڵاتی شەهید بوون و 23 هاووڵاتی دیكە كە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەب بوون، بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: حكومەتی عێراق بەتوندترین شێوە ئیدانەی تۆپبارانكردنی ناوچەیەكی گەشتیاری دەكات، ئەمە پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراقە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، جیا لەوەش هەڕەشەیەكی ئاشكرایە بۆ سەر سەقامگیری هاووڵاتیانی مەدەنی، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژران و برینداربوون.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم دەستدرێژییە، ئاسایشی عێراق و سەقامگیری هاووڵاتیان بە ئامانج دەگرێت.

وەزارەتی دەرەوە روونیكردەوە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بەسەرۆكایەتی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و بە ئەندامێتی ژمارەیەك سەركردەی ئەمنی لەبارەی ئەم هێرشە پێكهێناوە، بەئامانجی گەیشتن بە وردەكاری رووداوەكە، لە ئاستی باڵاشدا، وەڵامی دیبلۆماسیمان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا