حەلبوسی: پێویستە حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوە لە رشتنی خوێنی عێراقیەكان بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ناكرێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێكان و داوایكرد پێویستە حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوە لە رشتنی خوێنی عێراقیەكان بكات.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ناكرێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێكانی دەرەوە و ناوچەیی، كە بەهۆیەوە عێراقییەكان خوێنیان دەڕژێت.

حەلبووسی هەروەها نووسیوویەتی: لەپێناو پاراستنی وڵات و هاووڵاتیان، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم بەهەموو شێوەیەك لێكۆڵینەوە لەو بابەتەدا‌ بكات.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای توركیا تۆپبارانی سنوری سەیرانگەی پەرەخی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و بەهۆیەوە هەشت كەس كوژران و 23 كەسیش برینداربون كە ژن و منداڵیشیان لەناودایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا