فۆتۆگرافەرەكەی كوردستان تووشی پێكان دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەس نییە لەوانەی بە دوای هەواڵی وەرزشی دەگەڕێن لە كوردستان و سەردانیكەرانی یاریگاكانی كوردستان سەرنجیان نەچێتە سەر فۆتۆگرافەرێك كە لە شاریقەڵادزێ كە بە خۆی و جانتا گەورەكەیەوە گەریدا لەم یاریگا بۆ ئەو یاریگای كوردستان بە دوای چركتنی چیكەیەك بۆ بە مێژوو كردنی ساتێك نەبینێت كە دێت و دەڕوات ئەویش ئاراس بارتێز.

ئاراس خدر ناسراو بە ئاراس بارتێز گۆڵچی یەكێك لە تیپە میللییەكانی شاریقەڵادزێ‌، بەڵام لە نێوەندی وەرزشی كوردستاندا زیاتر بە ئاراس بارتێزی فۆتۆگرافەر ناسراوە.

ئەم فۆتۆگرافەرە لاوە لە چركاندنی فۆتۆكاندا كارامەیی و لێزانییەكی بێ‌ وێنەی هەیە كە لە ئێستادا فۆتۆكانی گەواهیدەری بلیمەتی و سەلیقەی هونەری ئەون لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە یەكێك لە یارییەكانی تیپەكەی ئاراس تووشی بەركەوتن دێت لەگەڵ یاریزانێكی بەرامبەر، بەڵام وەك خۆی بە Politic Sport ی ڕاگەیاند: (زۆر گوێم پێ‌ نەدا سەرەڕای ئەوەی هەستم بە ئازاریش كرد بۆیە پشت گوێم خست و بەردەوام بووم لە كاری خۆم تا دوێنێ‌ لە یارییەكدا تۆپێك دایەوە بە هەمان شوێندا ئیدی ئازارێكی قورسم بۆ هاتەوە).

ئەو لاوە وەرزشكارە فۆتۆگرافەرە ئاشكراشی كرد: (ئەمڕۆ سەردانی پزیشكم كرد پێی ڕاگەیاندم كە لە بەركەوتنی یەكەم پەراسوویەكم شكاوە لە یارییەكەی شەوی ڕابردووش پەراسوویەكی ترم هەر بۆیە ئامژگاری كردم كە ماوەیەك پشوو وەربگرم و خۆم زۆر هیلاك نەكەم تا بە باشی چاك دەبمەوە و چارەسەریشی بۆ نووسیم كە بە كاری بهێنم پاش ماوەیەك كە باش بوومەوە ئینجا بگەڕێمەوە بۆ نێو یاریگاكان).

وەك پێگەی Politic Sport هیوای زوو چاك بوونەوە بۆ ئەو وەرزشكار و فۆتۆگرافەرە ناوازەیەی كوردستان و شاره جوانەكەی قەڵادزێی ئازیز دەخوازین.

بەشێك لە فۆتۆ جیاوازەكانی ئاراس

 

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا