لەبارەی ناردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران عێراق بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری بازرگانیی عێراق دڵنیایی دا لە خەرجكردنی 308 ملیار دینارەكەی ساڵانی رابردووی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و وتی، بەمنزیكانە پارەكە دەنێرن.

رۆژی دووشەممە د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ و دوێنێش پەیوەندیم بە د. عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراقەوە كردووە، لەبارەی ماف و شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ساڵانی ( 2014 و 2015 و 2016)

وتیشی: بە وتەی وەزیری بازرگانیی عێراق، هیچ رێگرییەك نەماوە بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی جووتیاران و بەمنزیكانە 308 ملیار دینارەكەی شایستەی دارایی جووتیاران دەنێرن.

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی دەكات لە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا پارەكە بنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا