ئێران لەسەر لوتكەی جەددە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاران، واشنتن بەوە تۆمەتبار دەكات كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە هۆی هەڵكشانی گرژی، ئەمەش دوای رۆژێك دێت لە كۆتاییهاتنی سەردانەكەی بایدن بۆ ئیسرائیل و سعودیە، كە ئێران بە نەیاری خۆیانی دەزانێت.

رۆژی یەكشەممە ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتی، واشنتن جارێكی دیكە سیاسەتی شكستخواردووی ترس لە ئێرانی نوێكردووەتەوە.

وتیشی: ئەمریكا هەوڵدەدات قەیران و گرژی لە ناوچەكە دروست بكات.

ئەو وتانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدوای ئەوە دێن كە رۆژی شەممە، 16ی تەممووز جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیدا ئەمریكا رێگە بە هیچ وڵاتێك نادات لە ڕێگەی كۆكردنەوەی هێز، لەشكركێشی و هەڕەشەوە هەژموونی خۆی بەسەر هیچ وڵاتێكی دیكەی ناوچەكەدا زاڵ بكات.

سەردانی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كاتێكدایە بڕیارە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا لە 19ی تەممووز سەردانی تاران بكات.

لەدوای لووتكەی جەددە، راگەیەندراوێكی هاوبەشی نێوان لایەنەكان بڵاوكرایەوە كە جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە كردەوە.

هاوكات، جەختیان لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان كردەوە بۆئەوەی رێگە لە ئێران بگرن تاوەكو نەبێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی و داوای پەرەدان بە توانای رێگریكردنی هاوبەش كرا بۆئەوەی وەكو خۆیان دەڵێن لەبەردەم هەڕەشەی درۆنەكان بوەستنەوە، ئەوەش وەكو ئاماژەیەك بۆ ئێران باس كرا، چونكە رۆژی هەینی تاران پەردەی لەسەر ژمارەیەك كەشتی و ژێردەریایی لادا كە توانای هەڵگرتنی درۆنی شەڕكەریان هەیە.

رۆژی یەكشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو تۆمەتانەی وەكو خۆی دەڵێت، لە جەددە دراونەتە پاڵ وڵاتەكەی رەتكردەوە و وتی، ئەم دەنگۆ ناڕاستانە لەگەڵ سیاسەتی ئاژاوەچێتیی واشنتن هاوتەریبن لە ناوچەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا