حەلبوسی داوا دەکات سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات بەردەوامبن لە گفتوگۆ کردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

محەمەد حەلبوسی سەۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد حەلبوسی لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە، لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی یاسایی وەرزی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران هەروەها پشووی جەژنی قوربان، دەستپێکردنی وەرزی یاسایی نوێ، داوا لە خوشکان و برایان سەرۆکی هێزە سیاسیەکان و کوتلەکانی پەرلەمان دەکەم بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستو گفتوگۆ بکەن، هەنگاو بنێن هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

هاوکات هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوای ئەنجامدانی 101مین کۆبوونەوەیان داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە کوردیەکان کرد، لەم هەفتەیەدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا