كێڵگەیەكی غازی نوێ لە دەریای ناوەڕاست دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو كۆمپانیای ئینی ئیتالی و پیترۆلیمی بەریتانی دۆزینەوەی كێڵگەیەكی نوێی غازیان لە ئاوەكانی میسر لە دەریای سپی ناوەڕاست راگەیاند .

ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردەوە كۆمپانیاكانی ئەو دوو وڵاتە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئاشكرایان كردووە كە كێڵگەیەكی نوێیان دۆزیوەتەوە كە چوار ترلیۆن پێ سێجا غازی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كێڵگە نوێیە لەناوچەی نۆروسی مەزنترە، كە دەكەوێتە كە نزیك ناراوەكانی میسر و كێڵگەی نۆروسەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو دۆزینەوە نوێیە دەیسەلمێنێت كە یەدەگی غازی گەورە لەو ناوچەیە هەیەو قوڵی ئاویش تێیدا تەنها 16 مەترە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ دەرهێنانی غاز تێیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا