ئەمرۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەم نرخە مامەڵە بە نەوتەوە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا نەهاتووە، هەر بەرمیلێک بەم نرخانە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 16ی تەمموزی 2022, بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیل پرایز یە بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 101 دۆلار و 2 سەنت ماماڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی، بە 97 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە چەند ڕۆژی پێشوودا، وەزیری دارایی عێراق زەنگی مەترسی لێداو ڕایگەیاند، ئەگەر کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بێت نرخی نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دادەبەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا