بەڕێوەبەری نوسینگەی سەدر لە بەغدا: نوێژی ملیۆنیی هەینی دۆسیەی سیاسی تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەدر لە بەغدا دەڵێت، نوێژی هەینی پەیامی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدرە لە بەردەوامبوونی لەسەر چاکسازی و وتیشی، “نوێژی ملیۆنیی هەینی دۆسیەی سیاسی تێدەپەڕێنێت”.

لە لێدوانێکدا ئیبراهیم جابری ڕایگەیاند، نوێژی بەکۆمەڵی هەینی دۆسیەی سیاسی تێدەپەڕێنێت و ئەم نوێژە بۆ یەکخستنەوەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراقە.

باسی لەوەشکرد، ئەم نوێژە گەورەیە پەیامێکە بۆ ئەوەی سەدر دەیەوێت هەمووان دڵنیابکاتەوە لەوەی وازی لە چاکسازی نەهێناوە و هێشتا کار دەکات بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، سەرباری ئەوەی فەرمانی بە پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر داوە دەست لەکاربکێشنەوە، بەڵام هێشتا ڕوبەڕوی گەندەڵی دەبێتەوە بەبێ ئەوەی جیاوازی لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە یاخود لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە بکات.

وتیشی، ڕێکخستنی نوێژی ملیۆنی هەینی بەشێوەیەکی نایاب ئەنجامدراوە و لە سەرەتای شەقامی فەلاح بۆ کۆتایی شەقامەکە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا