حکومەتی هەرێم تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە کێشە لەسەرەکانی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئۆتۆمێلە کێشە لەسەرەکان بڵاو کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کێشەی بچووکی سەلامەتییان تێدایە تۆماردەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدەن، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆماردەکات کە تازە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و مەرجی بچووکی سەلامەتییان تێدانیە، وەک، لەحیمی بچووک، درز یان کونێک لە شانسی.

ڕوونیشی دەکەنەوە ئۆتۆمبێلانەی مەرجی گەورەی سەلامەتییان تێدا نیە وەک ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژێرئاوکەوتوو و سووتاو و بڕاوەن تۆمار ناکرێن.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، بڕیارەکە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە تا کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی 4ی تەمووزی 2022 هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە و هەر ئۆتۆمبێلێکیش بەدەر لە ڕێنماییەکانی ئەو بەیانە لە دوای ڕێکەوتی بڕیارەکەوە بڕوانامەی (COC)ی بۆ ڕێکبخرێت، ئەوا کۆمپانیای پشکنینی کوالیتی بەو هۆیەوە سزادەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە 6ی تەمووزی 2022، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕاسپاردووە و هەلومەرجی پێکهێنانی لیژنە و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانی دیاریکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا