ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیركردنی 10 ئەندامی حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، تۆڕێكی 10 كەسییان دەستگیركردووە، كە ئەندامی حیزبە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش رەتیدەكەنەوە هیچ ئەندام و پێشمەرگەیەكیان دەستگیركرابێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئیتڵاعاتی ئێران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیان: ئەو تۆڕە 10 كەسییە لە چوارچێوەی چەند تیمێكی هەماهەنگكار كە ئەركی جیاوازیان لە تێكدان، تەقاندنەوە، هێرشكردنەسەر ناوەند و دامەزراوە هەستیار و ئابوورییەكانەوە تاوەكو رێگریكردن و پارەسەندن لە خەڵك و بەتایبەت خاوەن پڕۆژە و وەبەرهێنەران پێ سپێردرابوو.

ئاماژەی بەوەش كردووە، “ئەو تۆڕە بە پشتیوانی ناوەندی شەڕخوازە تیرۆریستەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراق، لە ڕێگەی ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای ورمێوە خەریكی هاتنە ناو وڵات بوون لە رۆژانی رابردوو بە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێكی زیرەكانە زەبرێكی سەختیان لە لایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتەوە لێدراوە و هەر 10 كەسەكە دەستبەسەركراون و دەست بەسەر تەواوی كەرەستەكانی تەكنیكی، پەیوەندی گرتن و هەروەها چەكوچۆڵیاندا گیراوە.

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداران و بەڕێوەبەرایەتیی دادی ورمێ دەكات كە هاوكارییان كردوون.

لای خۆیەوە كاوە بەهرامی، فەرماندەی فەرماندەیی دەزگای پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) هەواڵەكەی ئیتلاعاتی رەتكردەوە و رایگەیاند: هیچ پێشمەرگەیەكی دیموكرات نەچووەتە خاكی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە و هیچ ئەندام و پێشمەرگەیەكیشیان دەستگیرنەكراون.

لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی لە شارەكانی شنۆ، مهاباد، پیرانشار و میاندواو لە لایەن هێزەكانی ئیتڵاعات و سوپای پاسدارانەوە دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا