بەهۆی گرانفرۆشییەوە قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانێکی غازفرۆشتن دادەخات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی گرانفرۆشییەوە غازفرۆشی حاجی ئەنوەری داخست کە غازی بە 16 هەزار و 500 دینار فرۆشتووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و گرانفرۆشی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی غاز فرۆشتنی حاجی ئەنوەری لە فولکەی مامە ریشە داخست”.

ئەوەشی خستەڕوو، “نرخی غازی ماڵان هەشت هەزار و (500) دینارە، بەڵام غازفرۆشی حاجی ئەنوەر غازی بەنرخی (16) هەزار و (500) دینار فرۆشتوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەر غازفرۆشێک لەو نرخە دیاریکراوە زیاتر لە هاوڵاتیان وەربگرێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا