وەزیری دارایی عێراق زەنگی مەترسی لێدا: نرخی نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی بێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دادەبەزێت، ئەوکات ناتوانین هیچ شتێک بکەین.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی عێراق بووە بە بودجەی مووچە، ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق زیاترە لە ژمارەی فەرمانبەران لە وڵاتە گەورەکانی وەک ڕوسیا و یابان و تورکیا.

وتیشی، “هەموو ماڵێکی عێراقی سێ بۆ چوار کەسی فەرمانبەرە و مووچەی حکومی وەردەگرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە نرخەکانی نەوت بەردەوام ڕوو لە دابەزینن و ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار دابەزی.

سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عێراق نەوتە، بۆیە ئەگەر بەهاکەی بەوجۆرە دابەزێت، عێراق توشی کارەساتی ئابووری دەبێت، بەتایبەتی کە کەرتی نانەوتی عێراق لاوازە و داهاتی ئەوتۆ بۆ عێراق دابین ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا