گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەنجێکی بەڕەگەز عەرەب ئەمڕۆ سەردانی دەریاچەی دوکانی کرد بە مەبەستی گەشت کردن، لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تەمموزی 2022، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ کە مەبەستی گەشت کردن ڕووی لە سەیرانگای دوکان کردبوو لە کاتی مەلەکردندا خنکا، ئاماژە بەوەشدراوە گەنجەکە خەڵکی پارێزگای بابل بووە.

بەپێی زانیارییەکان تەرمی گەنجەکە دەرهێنراوەتەوە لە تەندروستی دوکانەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا