ئێران بەڕێژەی %20 دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردو دەستی کرد بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %20.

لەوبارەیەوە بێهروز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، “بۆ یەکەمجار یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی %20 لە ئامێری سەنتەرفیوجی پێشکەوتووی IR-6 کۆکراوەتەوە”.

وتیشی، ئێران دوو هەفتە پێش ئێستا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانی لەم هەنگاوە ئاگادارکردووەتەوە.

پێشتریش ئێران ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاگادارکردەوە لەوەی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئامادەدەکات لەڕێی زنجیرەیەکی نوێی پێکهاتوو لە 166 سەنتەرفیوجی پێشکەوتوو لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردوی ژێرزەوی، بەڵام لەو کاتەدا ئاستی پیتاندنەکەی ئاشکرانەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا