پۆڵەتیک پرێس
چێشتخانەیەک لە نیویۆرک ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی ژەمێکی پەتاتەی سوورەکراوی بەنرخی 200 دۆلاری ئەمریکی پێشکەش کرد.
چێشتخانەکە دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی مانهاتن، ئاژانسی هەواڵی “یو پی ئای”ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد چێشتخانەکە لە 13ی تەموزدا ژەمە پەتاتە تایبەتەکە لە لیستی خواردنەکانیدا دەبێت.
ژەمەکە پێکهاتووە لە پەتاتەی چیپەربیک، سرکەی سروشتی، کەمێک لە کەرە و زیت، تۆزی زێڕی عەیارە 23 و چەندین زیادکراوی گرانبەهای دیکە، کە وایانکردووە ژەمێکی تایبەت و گرانبەهای چێشتخانەکە بێت.