سوودە تەندروستیەکانی هەرمێ

پۆڵەتیک پرێس

هەموو میوەکان کۆمەڵێک سوودی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە بۆیە پێویستە بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی ڕۆژانە بن، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیاندا بکرێت چونکە زیادەڕەویکردن تێیاندا لە هەندێک دۆخی تەندروستیدا دەبێتە هۆی زیان.

هەرمێ یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری بۆ ئەندامەکانی جەستە هەیە ئەوانیش:

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات.

-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری2 کەمدەکاتەوە.

Fruit of the month: Pears - Harvard Health

-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵەکانی تێدایە و کالۆری کەمە بەیەکێک لە باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت، چونکە ئاو و ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکەن و خواستی خواردن کەمدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا