سلێمانی پێشوازی لە 25 هەزار گەشتیار دەکات لە ماوەی دوو ڕۆژدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی 25 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 9ی تەمموزی 2022، بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکرد، ڕۆژی 7ی تەمموز 10 هەزار گەشتیار گەیشتوونەتە شاری سلێمانی هەروەها، ڕۆژی 8ی تەمموز 15 هەزار گەشتیاری دیکە گەیشتوونەتە شارەکە، لە پارێزگاکانی عێراق و دەوروبەرییەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، پێشبینی دەکەن زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوو لە سلێمانی بکەن، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 900 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا