پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عیراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە میواندارییەكەدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عیراق تاوتوێكرا و هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەرز نرخێندرا”.
هاوکات، لە درێژەی گفتوگۆكاندا باسی رۆڵی حكومەت لە باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ وەسفكرا”.
لایخۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، “سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانن رۆڵی گرنگ و كاریگەر ببین لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ عیراق. هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان”.