قائیمقامیەتی سلێمانی سەرجەم ئەو شوێنانەی تێكدا بە نایاسایی ئاژەڵی تێدا سەردەبڕن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای خوێن بەربوون لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرجەم ئەو شوێنانەی تێكدا بەشێوەیەكی ناتەندروست و نایاسایی و دوور لە رێنماییەكانی ڤێتێرنەری ئاژەڵی لێ سەردەبڕن.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی و بەهۆی مەترسییەكانی و رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی پەتای خوێن بەربون، قائیمقامیەت سەرجەم ئەو شوێنانەی تێكدا بەشێوەیەكی ناتەندروست و نایاسایی و دوور لە رێنماییەكانی ڤێنتێرنەری ئاژەڵی لێ سەردەبڕن.

وتیشی، پێشتر چەند جارێك خاوەن شوێنەكان و ئەوكەسانەی لەوێ كاردەكەن ئاگاداركراونەتەوە كە شوێنیان بۆ كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بۆدابینكراوە وەهەروەها لە ڕێگەی كوشتارگەی سلێمانییەوە ئاژەڵەكانیان سەربڕن، بەڵام بەردەوام بوون لە سەرپێچیكردن بۆیە بەناچاری و لەپێناوی پاراستنی تەندروستی گشتی قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنەكانی تێكداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا