بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ سازان و شەراكەتی راستەقینەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فەیسەڵ كەریم خانی برادۆست ئامادەبوون، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت و خێراتركردنی هەنگاوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. هەردوولا هاوڕابوون كە دۆخی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە هەوڵی هەموولایەكە و دەبێت هەموومان پێكەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سیاسیی ئەمڕۆی عیراق و وتی، یەكێتی لەگەڵ سازان و شەراكەتی راستەقینەیە. دەبێت حكومەتی نوێ رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەك بێت و دووربێت لە جیاكاری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا