لە بەریتانیا دۆخێكی نائاسایی هەیە و سەرۆكوەزیران دەستی لە كاركێشایەوە

پۆڵەتیك پرێس

بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەستی لەكاركێشایەوە.

بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەستی لەكاركێشایەوە و بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا خۆی رایبگەیێنێت.

تا ئێستا 56 وەزیر و وەزیری دەوڵەتی حكومەتی بەریتانیا دەستیانلەكاركێشاوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا دوای دوو رۆژ لە دەستبەكاربوونی لەو پۆستەدا، دەستی لەكاركێشایەوە و داوای لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیاش كرد كە دەست لەكاربكێشێتەوە.

هەر ئەمڕۆ میشێل دۆنێلان، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دوای دوو رۆژ لە دەستبەكاربوونی لەو پۆستەدا، دەستی لەكاركێشایەوە و رایگەیاند، زۆر دڵتەنگ بووم كە گەیشتم بەم بڕیارە، بەڵام وەكو كەسێك كە بەهای شەفافیەت لەلای لە سەروو هەموو شتێكە، هیچ بژارەیەكی دیكەم نییە جگە لە دەستلەكاركێشانەوە.

دەست لەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسانەش دوای ئەوەدێت کە ئاشکرا بوو بۆریس جۆنسن پۆستێکی باڵای بە پەرلەمانتارێک داوە، لە کاتێکدا زانیویەتی پەرلەمانتارەکە تۆمەتبارە بە گێچەڵی سێکسی، هاوکات ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

نوێدەكرێتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا