بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.

لە دیدارێكدا دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و چارەسەركردنی كێشەكان تاوتوێكران و جەخت لە تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان كرایەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز كە توانای خزمەتكردنی خەڵك، وڵات و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی هەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كردەوە و رایگەیاند، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بووین، چونكە پێمانوایە ئەوە كلیلی چارەسەری كێشەكانە. ئەمڕۆش بە هەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەكییانە كە سەرۆك مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەكەی دانا، پەیڕەوبكرێت و پێكەوە خزمەتی ئامانجە باڵاكان بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا