پۆڵەتیک پرێس
کچێک نانی بەیانی کە لە 8 هەزار کالۆری پێکهاتبوو لەماوەی هەشت خولەکدا لە قاوەخانەیەکی باکووری ئێرلەندا خوارد.
لیا سوتکفەر 27 ژمارەی لە تۆماری گینسدا هەیە، ئەمجارە لە قاوەخانەی “بەیستەربین” سەرکێشییەکی دیکەی ئەنجامدا و ژمارەیەکی نوێی لە گینسدا تۆمارکرد.
ژەمی بەیانی لیا سوتکفەر لە پێنج هێلکە، پێنج پارچە سۆسیج، پێنج پارچە گۆشتی بەراز، پێنج تەماتە، پێنج پەتاتەی قاوەیی، پێنج پودینگ، پێنج نانی تۆست، قاپێک فاسۆلیا و قارچکی لەخۆگرتبوو تەنها لەماوەی هەشت خولەک و دوو چرکەدا خواردی، بەمەش ژمارەی پێوانەیی پێش خۆی شکاند کە دوو هەفتە پێش ئێستا تۆمارکرا 12 خولەک و 50 چرکەی پێچوو.
ڕۆژنامەی “زە میرەر”ی بەڕیتانی باسی لە پێشبڕکێی کچەکە کرد کە قورس بووە و خواردنی زۆریشی لەخۆگرتبوو.