تایبەتمەندییەكانی پرۆسێسەری گرافیكی RDNA2

پۆڵەتیك پرێس:
پرۆسێسەری گرافیكی RDNA2 لە 28 ی تشرینی یەکەم بڵاو دەبێتەوە دوای بڵاو بونەوەی کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر “ڕادیۆن ئاڕ دی ئێن ئەی” دەربارەی نوێترین مۆدێلی کارتی گرافیکی کۆمپانیای AMD Radeon.

دوای چەند مانگێک لە پێشبینی و دزەکردن دەربارەی کارتەکانی گرافیکی نەوەی داهاتووی ئەم کۆمپانیایە نزیک بووینەوە لەوەی ئەی ئێم دی لە ئامادە باشیایە بۆ ڕکابەرە سەرسەختەکەی پرۆسێسەری گرافیكی ئێنڤیدیا، کە بەم دواییانە لە زنجیرەی RTX 3000 خۆی دەبینیەوە.

ڕاپۆرتە نوێیەکان ئەوە پشان دەدەن ئەی ئێم دی هەردوو قەبارەی 12Gb و 16Gb بە جۆری GDDR6 بخاتە بازاڕەکانەوە ئەمەش تارادەیەک بۆ زیاتر قۆرخ کردنی بازار بەلای خۆیدا ئەمە دواین هەواڵە AMD بیرگەی HBM2 یان HBM2e بەکارناهێنیت، بەڵکو GDDR6 بەکار دەهێنیێت، کە هەنگاوێكی گەورە بووە بۆ کارتی گرافیکی RDNA.


تشرینی دووەمی 2020 دەبێتە خۆشترین مانگی ساڵی 2020 بۆ گێیمەرەكان، چونکە دەستپێکردنی مایکرۆسۆفتیشە بۆ نەوەی داهاتویی Xbox Series X و دەستپێکردنی پلەی ستەیشنی PS5 داهاتووی سۆنییە و کارتی گرافیکی گەورەی ناڤی داهاتوو ئەی ئێم دی .

تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانی پرۆسێسەرەكە:

ئەوەی پێویستە بوترێت ئەی ئێم دی پلانی هەیە بۆ پشاندانی کارتێکی گرافیکی ئامادەکراو بە 4K، کە دەتوانێت چارەسەری Ray Tracing بکات لە ساڵی 2020 دا . ئەوەش لە پەیامێکی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ لەسەرۆکی گشتی ئەم ئێم دی (ئامەد لیزا سو) وە دێت، کە لە چاوپێکەوتنێکدا هاتە دەرەوە و وتی: دەتوانم بڵێم لە ساڵی 2020 دا ناڤی گەورە دەبینن.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەی ئێم دی ئاڕ دی ئێن ئەی 2 لە کۆتاییدا ڕکابەرێکی شایستەی نڤیدیایە بۆ زنجیرەی RTX 3000؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا