سامسۆنگ بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس23 ئاڵترا بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە.

سامسۆنگ گالاکسی ئێس23 ئاڵترا کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری داینەمیک ئەمۆلید تو ئێکسە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+54+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 5500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا