تورکیا نزیکەی 10 کاتژمێر چەند گوندێکی دەوروبەری ئامێدی بۆردومان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تەمموزی 2022، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیکەی 10 کاتژمێر بە بەردەوامی چەند گوندێکی دەوروبەری ئامێدیان بۆردومان کرد.

لەوبارەیەوە وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی ڕایگەیاند، بۆردوومانەکەی تورکیا سنووری گوندەکانی سگێری و بناری چیای مەتینی گرتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دەنگی بۆردوومانەکان خەڵکی هەراسانکردووە.

لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێن، “لە وەڵامی ئەم بۆردومانەی تورکیا گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان تەقەیان لە فڕۆکە تورکییەکان کردووە”.

باس لەوەش دەکەن، “ئەو شوێنەی کە بووە چەقی شەڕ و بۆردوومان، ناوچەیەکی ئاوەدان نییە، بەڵام زۆر نزیکبووە لە گوندەکانی سەرگەلێ، گوانی، بەرچی، کانی و چەند گوندێکی دیکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا