پۆڵەتیک پرێس
ئێچ تی سی تابلێتە نوێیەکەی ئێچ تی سی ئەی101 بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری ئامێرە زیرەکەکانی دیکە دەکات.
ئێچ تی سی ئەی101 کێشەکەی 530 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10 ئینج و دیقەی1200/1920 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک تی618ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید11 ئۆ ئێس کاردەکات، لە بەشی پشتەوە دوو کامێرای بەدیقەی(16+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 7000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی نزیکەی 361 دۆلارە.