دەقی رێككەوتنە مەترسیدارەکەی سوید و فنلاند لەگەڵ توركیا بۆ ئەندامبوونیان لە ناتۆ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان سوید و فنلاند لەلایەك و توركیا لەلاكەی دیكە ئەنجامدراوە، بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ، “سوید و فنلاند رەزامەندن كە دژ بە چالاكانی پەكەكە هەنگاو هەڵبگرن، چ بەرامبەر بە لقە جۆراوجۆرەكانی و چ ئەوانی تر كە بە لای توركیاوە ڕێكخراوی تیرۆریستین.

لە بەشێكی دیكەی رێككەوتنەكەدا هاتووە: “سوید و فینلاند قبووڵی دەكەن و لێكۆڵینەوە دەكەن بۆ وەستاندنی یارمەتییدانی دارایی بە پەكەكە و لایەنە تیرۆریستەكانی دیكە”.

خاڵەكانی رێككەوتنەكە:

1. هەریەكە لە سوید و فنلاند پشتیوانی تەواوی خۆیان لە توركیا دەردەبڕن بەرامبەر بەو هەڕەشەیەی دەكرێتە سەر ئاسایشی وڵاتەكەی و چی دی پشتیوانی ناكەن لە ڕێكخراوەكانی وەكوو یەپەگە، پەیەدە و بزووتنەوەی گیوولەن.

2. سوید و فنلاند قبووڵی دەكەن كە دژ بە چالاكانی پەكەكە هەنگاو هەڵگرن، چ بەرامبەر بە لقە جۆراوجۆرەكانی و چ ئەوانی تر كە بە واتای توركیا ڕێكخراوی تێرۆریستیین. سێ وڵاتەكە هەوڵەكانیان یەك دەخەن بەرامبەر بە دژەتێرۆریزم.

3. سوید و فنلاند دەیسەلمێنن كە هیچ گەمارۆیەكی هەناردە كردنی چەك بۆ توركیا نییە و سوید هەوڵ دەدات یاساكانی وەها ڕێك بخات كە بگونجێت لەگەڵ هەناردەكردنی چەك بۆ هاوپەیمانانی ناتۆ.

4. بە هەموو ڕێگایەك دەست دەكەن بە هاوكاری نزیك لەگەڵ دەوڵەت، پۆلیس و دەزگای ئاسایشی توركیا لە هەموو بوارەكاندا دژ بە تێرۆریزم، تاوانكاریی ڕێكخراو و باقی كێشەكان.

5. سوید و فنلاند ڕێككەوتنێك بۆ رادەستكردنەوەی ئەو كەسانە لەگەڵ توركیا واژۆ دەكەن كە توركیا داوایان دەكات.

6. سوید و فنلاند قبووڵی دەكەن و لێكۆڵینەوە دەكەن بۆ وەستاندنی یارمەتییدانی دارایی بە پەكەكە و تاقمە تیرۆریستەكانی دیكە.

7. سوید و فنلاند لە بەرامبەر ئەو كارانەدا دەوەستنەوە كە لایەنی توركی پێی دەڵێ “بڵاوكردنەوەی زانیاریی هەڵە” و بە چەشنێك یاساكانیان ڕێك دەخەن كە چی دی نەبێتە بازاڕێك لە لایەن تاقمە تێرۆریستەكانەوە بۆ دنەدانی توندوتیژی بەرامبەر بە توركیا.

8. میكانزمێكی هاوكاریی لە نێوان ئەم وڵاتانە دادەمەزرێت بۆ ئەوەی چاودێری جێبەجێ كردنی خاڵەكانی ئەم ڕێككەوتنە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا