پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاند، “نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی ڕابردوو (حوزه‌یران) له نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار ده‌بێت.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی تەمموزی 2022، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبووەوە و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردو (حوزه‌یران) له نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار ده‌بێت”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت.
یەوەش هاتووە، “سه‌باره‌ت بە به‌رنامەى كاركردنى موه‌لیده بۆ ئه‌م مانگه (24) كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته كار به موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن”.