پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاسۆ کەمال لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو هەینی 1/7/2022 شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، وتیشی، “بەڵام شەپۆلەکە چڕ نابێت و تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەپۆلەكە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت، بەڵام بەچڕی خۆڵبارینەكە زیاتر لە ناوەڕاست و باشوری عێراق و ئیدارەی گەرمیان و بەشێكی پارێزگای كەركوك دەبێت.
لەماوەی ڕابردوودا حاڵەتەکانی خۆڵبارین زیادیان کردووە و چەندین جار شەپۆلەکانی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە.