چوارچێوەی هەماهەنگی سێ لیژنە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت پێکدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “سێ لیژنە پێکهێنراوە کە پەیوەندیدارن بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کاروبارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سێ لیژنەی گرنگیان داناوە لەنێویشیاندا لیژنەی نوسینی بەرنامەی حکومی کە پێکهاتووە لە 10 ئەندام و هەموویان شارەزان لەبوارەکانی ئابوری و سیاسی و یاسایی”.

وتیشی، “لیژنەیەکی دیکەیان بۆ دانوستان داناوە و بەشێک لەو سەرکردانەی تێدایە کە نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی بوون لە دانوستانەکانی پێشوودا لەگەڵ لایەن و هێزەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق”.

بەگوێرەی قسەکانی ئەم سەرچاوەیە، “لیژنەی سێیەم بریتیە لە لیژنەی بەڕێوەبردنی دۆسیە و بڕیاری سیاسی و سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی تێدایە”.

ئامانجی لە ناونانی ئەم لیژنانە ئەوەیە پەلەبکرێت لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتەکە دەستپێبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا