لە هەولێر هێزێكی هاوبەش بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەولێر بۆ دەستبەسەردا گرتنی چەكی بێ مۆڵەت و داخستنی شوێنی چەك فرۆشتن چەند بڕیارێكدرا، پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە بڕیارەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی راسپارد، بۆ ئەوەی هەرچی شوێنی فرۆشتنی چەك هەیە لە هەرێمی كوردستان دابخرێت، هەروەها هەڵمەتی دەستبەسەردا گرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەست پێبكات لە هەرێمی كوردستان، هەر ئەمڕۆ ئێمە وەك لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر گفتوگۆ كردن لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكماندا، لە ئەمڕۆوە ئەو بڕیارانە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بڕیارەكان بریتین لە: داخستنی چەك فرۆشتن لە هەولێر، لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو بڕیارە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر شوێنێك چەكی لێ بفرۆشرێت دادەخرێت، هەر كەسێك پابەند نەبێت بەو بڕیارە یان بیەوێت لە جێگەی دیكە چەك بفرۆشێت رووبەڕووی یاسای توند دەبێتەوە.

پارێزگاری هەولێر وتیشی: هێزەكانی ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی و پێشمەرگە، راسپێردران بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبەش و دانانی بازگە و گەڕان لەو شوێنانەی كە گومان دەكرێت خەڵكی چەكی بێ مۆڵەتی هەبێت، ئەو هێزە هاوبەشە لە ئەمڕۆوە دەستبەكار دەبێت بۆ دەستبەسەردا گرتنی چەكی بێ مۆڵەت.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئومێد خۆشناو وتی: دەبێ پرسگەی هەموو فەرمانگەكانی حكومەت لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشێك بن لە هەڵمەتەكە، ئەو كەسانەی روودەكەنە فەرمانگەكان چەكیان پێبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

باسی لەوەشكرد، ئاسایشی بازگەكان راسپێردران لە ئەمڕۆوە لەگەڵ ئیجرائاتەكانی ئەمنی رۆژانەی خۆیان ئیجرائاتەكانی نوێش جێبەجێ بكەن، لێكۆڵینەوە لەو كەسانە دەكرێت كە بە بازگەكاندا تێپەڕ دەبن هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی پێبێت دەستبەجێ دەستی بەسەردا دەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا