تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلێکی نوێی راگەیاند چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە بە‌هێزترین ڕکابەرەکانی مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ.

شیاومی پۆکۆ ئێف فۆڕ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(163.2/76/7.7) ملیمە، کێشەکەی 195 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن 870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ جۆرە شەش، هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا