بەڤیدۆ..نابینایەک دوو ژمارەی پێوانەیی لە گینسدا تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

خلیسکێنەرێکی ژاپۆنی کە %95ی بینایی بەهۆی نەخۆشیەوە لەدەستدا، دوو ژمارەیی پێوانەیی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد دوای ئەوەی 33 بازی یەک لە دوای یەکی لە خولەکێکدا کرد، هەروەها دوای ئەوەش 122 بازی دیکەی ئەنجامدا.

ڕۆزی ئۆشی بەشێکی زۆری بینینی بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی تۆڕی ڕەنگدارەوە لەدەستداوە، لە تەمەنی 14 ساڵیەوە دەستی بە خلیسکێنە کردووە، دوای چەند ساڵێک توانای بینینی بە تەواوی لەدەستدا، بە تۆماری گینسی وت:”تا زیاتر بینایی لەدەست بدەیت ئەوا فێڵی زیاتری یارییەکە لەدەست دەدەیت، هەموو فێڵەکانم لەدەستدا کە فێری بووبوم تەنها لەبەرئەوەی توانای بینینم نییە”.

باسی لەوەشکرد دوای ئەوەی بینایی لەدەستدا کاری کردووە بۆ دووبارە هەوڵدان و ڕاهێنانکردنی خلیسکێنە لەگەڵ هاوڕێکانی، وتیشی “ناتوانم ئەو ڕاستییە بگۆڕم کە نەخۆشم بۆیە دەبێت لەگەڵیدا بژیم”، بەمشێوەیە توانی ژمارەیی پێوانەیی لە یاری خلیسکێنەدا بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا