سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی تۆوی کەتان

پۆڵەتیک پرێس

تۆوی کەتان ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی و سوودێکی زۆری پێدەگەیەنێت، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکان کەمدەکاتەوە.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی تۆوی کەتان:

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3یە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات و ڕێگری لە گەشەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەکات.

-توێژینەوەکان دەریانخستووە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان کەمدەکاتەوە.

-یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

-ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێش و کۆنتڕۆڵکردنی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژ زیاددەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا