وەزیری دارایی نوسراوێکی فەرمی لەبارەی فەرمانبەرانەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات ئەو فەرمانبەرانەی بە ڕەگەز بیانین و فەرمانبەری گرێبەستن نابێت بکرێن بە هەمیشەیی.

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی هەرێم، لە نوسراوێکدا  پێشیار دەکات، ئەگەر فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی، ڕێنمایی دارایی نوێیان بۆ دەربکرێت، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی بە ڕەگەز بیانین و فەرمانبەری گرێبەستن نابێت بکرێن بە هەمیشەیی.

لە بەشێکی نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەدات، ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن کاتێک دەکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی، موچەکانیان گۆڕانکاری بەسەردادێت و موچەکانیان زیاد دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا