پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری لە کاربەرنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (10)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی حوزەیرانی 2022 زیاد كراوه.

لە بەیاننامەکەدا ڕوونی دەکاتەوە.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌ زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕێزبه‌ندیی (دووەم) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی29ی حوزەیرانی 2022، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەی (79-80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ – پێشنیازەیاسای (لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان).
2 – پێشنیازەیاسای (سەندیكای بایلۆجی هەرێمی كوردستان).

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک